كوژرانی والیی داعش لە ئەنبار ڕاگەیەندرا

دەزگای هەواڵگریی عێراق كوژرانی والیی ئەنباری ڕێکخراوی داعش و سێ لە هاوکارەکانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا ڕاگەیاند.

دەزگای هەواڵگریی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لە ئۆپەراسیۆنێكدا “ئەبو مەنسور”، والیی ئەنباری ڕێکخراوی داعش و سێ لە هاوکارەکانی لە ڕێگەی بۆردوومانەوە کوژراون.

باسی لەوەشكردووە، “ئەبو مەنسور”، پێشتر بەرپرسیارێتی جیاوازی لەناو داعشدا هەبووە، هەروەها بەرپرسیاری هەموو ئەو هێرشانە بووە، کە کراونەتەسەر هاوڵاتییان لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی “ڕوتبە” كە دەكەوێتە نێوان عێراق و ئوردن.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی گەیشتە سلێمانی

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا: بە "خاكەناز"یش بێت ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share