فائق زێدان: دادگا توانای چارەسەركردنی پێشێلكارییە دەستوورییەكانی نییە

فائیق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەڵێت، دادگا توانای چارەسەركردنی پێشێلكارییە دەستوورییەكانی نییە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.

لە وتارێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی دەسەڵاتی دادوەری بڵاویكردەوە، فائیق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری نووسیویەتی، “پێشێلكارییە دەستوورییەكان یاخود ئەو كردەوانەی لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ئاكارییەوە نابەجێن، بەبێ بوونی دەقێكی یاسایی ڕاشكاو كە دەستوور و یاسا ڕێكیانخستبێت، دادوەر ناتوانێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرەكەیان بكات ئەگەر دامەزراوە یاخود كەسێك بێت”.

ڕوونیكردووەتەوە، “نموونە بۆ ئەمە، ئەوەیە كە دادگا باش دەزانێت پێشێلكارییە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان كە بریتین لە پابەندنەبوون بە وادە دەستوورییەكان لە پێكهێنانی دەسەڵاتی بەجێهێنان بە هەردوو بەشەكەیەوە كە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانن، چ لێكەوتەیەكی نەرێنییان هەبووە”.

سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری جەختدەكاتەوە كە سەرباری ئەو پێشێلكارییەی دەستوور، دەسەڵاتی دادوەری نەیتوانیوە پێشێلكارییەكە چارەسەربكات یاخود لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی بكات، “چونكە هیچ دەقێكی دەستووری نییە كە ئەو دەسەڵاتەی پێبدات”، هەر بۆیە دادگای باڵای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەتكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری كارەبا پەیامێك دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس له‌ یاریی "هه‌له‌ له‌ده‌ستدراوه‌کان"دا به‌ گۆڵێک بریستی تێپه‌ڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی پارەی توێژێك پێشخرا

وەزارەتی بازرگانی، دابەشكردنی شایستەی جوتیارانی پێشخست. لە ماوەی رابردوودا و پێش دەستپێكردنی وەرزی دروێنەكردنی گەنم و جۆ، بە…
Total
0
Share