سەرچاوە ئاوییەکان: ئاوی بەنداوی موسڵ بۆ ئاستێکی مێژوویی دابەزیوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاند کە ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ و حەدیسە بە رێژەی شەش ملیار مەتر سێجا کەمبووەتەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

عەون دیاب عەبدوڵا، وەزیر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، “سەرەڕای ئەو دیدارەی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا، رەزا گۆنای ئەنجامدرابوو، سەبارەت بەو دۆخە مەترسیدارەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت لە وشکبوونەوەی ڕووبارەکانەوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەت هیچ بڕە ئاوێکی زیادەی تۆمار نەکردووە گۆڕانکاری لە هاتنی بڕی ئاودا رووینەداوە و بە رێژەی پێشووی خۆی ماوەتەوە کە 230 م3/چرکە بووە”.

هەر لەو چێوەیەدا هیوای خواست کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق ببێتە هۆکارێک لە باشترکردنی دۆخی ئاو لە عێراقدا و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق دوای سەردانەکەی.

ئاشکرای کرد کە بەنداوی موسڵ بەدەست کەمی عەمبارکردنی ئاوەکەیەوە دەناڵێنێت بە بڕێک کە ئاستێکی مێژووییە، کە لە شەش ملیار مەتر سێجا تێپەڕیوە.

ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی بەنداوی حەدیسە خراپترە لە بەنداوی موسڵ بەهۆی کەمبوونەوەی لە بڕی هەڵگرتن تێیدا بە ژمارەیەکی هاوشێوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی سوید: یاساکانی سوید لەلایەنی دەرەکییەوە بۆ ئامانجی سیاسیی قۆستراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای…
Total
0
Share