ئەو مۆرەی لە وێنەكەدا دیارە، مۆری دادنووس بووە لە سەردەمی حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەلیک مەحموودی حەفید.
مێژووی مۆرەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دووەم کابینەی حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەلیک مەحموودی حەفید لە ساڵی 1922دا لە سلێمانی.
لەو كابینەیەدا، دادنووس ئەو مۆرەی بۆ مۆركردنی نووسراوەكان بەكارهێناوە. لە بەشی سەرەوەی مۆرەكەدا نووسراوە، “كاتب عدل”، لە ناوەڕاستدا “كردستان، 1341” نەخشێندراوە و ناوی شاری سلێمانی لە بەشی خوارەوەی مۆرەكەدا نووسراوە.