کتێبێک ژنانی کورد بە خۆرئاوا دەناسێنێت

کتێبی “چیرۆکەکانی ژنانی کورد”، کە بە زمانی ئینگلیزی بەسەرهاتی 25 ژنی کوردی لەخۆگرتووە، ئێستا لە زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی بەریتانیا بەردەستە و بەشێوەی ئۆنلاینیش لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا دەفرۆشرێت.

پێشتر لە فێستیڤاڵی ساڵانەی کتێبدا لە سکۆتلاند سیمینارێکی تایبەت بۆ ناساندنی کتێبەکە ڕێکخراوە.

کتێبی چیرۆکەکانی ژنانی کورد (Kurdish Women’s Stories) گێڕانەوە و بەسەرهاتی کەسیی 25 ژنی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتی لەخۆگرتووە، لە لەندەن لە چاپخانەی (پلوتۆ پرێس) و لە کەنەداش لە چاپخانەی (زانکۆی ئەلبێرتا) چاپکراوە.

ئەم كتێبە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە، لە خۆرئاوا دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبووە، بەتایبەت لەنێو ناوەندە ئەکادیمی و فێمینیستییەكان و لای ئەوانەی دۆزی کوردیان بۆ گرنگە. تا ئێستا کتێبەکە لە چەندین زانکۆی بەریتانیا، کەنەدا و ئەمریکا وەکو سەرچاوەیەک پێشنیازکراوە بۆ ئەوانەی لە بواری توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەخوێنن.

نووسەر و چالاکوان هۆزان مەحموود کە ئامادەکاری کتێبەکەیە، بە ئێستای ڕاگەیاند، “یەکێک لە هەوڵەکانی ئەم کتێبە، ئەوە بووە کە ژنی کورد لە دەرەوەی ئەو وێنا چەقبەستووەی لە خەیاڵدانی خۆرئاواییەکاندا هەیە، نیشانی جیهان بدرێت” و کتێبەکە پێماندەڵێت، “ژیان تەنیا ماڵوێرانی و جەنگ و توندوتیژی نییە، بەڵکو خۆڕاگری، بەرەنگاری و عەشقە بۆ ژیان، هەروەها هاوپشتی و کەوتن و هەستانەوەیە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئۆكرانیا داوای دانوستاندن لە سەرۆكی ڕوسیا دەكات و پوتین دەڵێت، ئامادەم

بابەتی دواتر

قەیرانی ڕوسیا و ئۆکرانیا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گرانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share