مەغریب یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد

دوای ساڵانێك لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ئاسایی، مەغریب یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد و دەڵێت، 100% خۆماڵییە.

ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی مەغریب لە جۆری (پیكاب)ـە، بە وزەی كارەبا كاردەكات و سیستمی لێخوڕینی زیرەك پەیڕەودەكات.

كۆمپانیای نیشتمانیی گواستنەوە و لۆجیستیك كە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە مەغریب بەشێكە لە كارەكانی، لەگەڵ لادانی پەردە لەسەر یەكەم ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە خۆی دروستیكردووە ڕایگەیاند، دیزاین و دروستكردن و پێكەوەبەستنی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوەتی و 100% لە مەغریب ئەنجامدراون.

مەغریب ساڵانێكە ئۆتۆمبێل دروستدەكات و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی دروستكەرانی ئۆتۆمبێل، مەغریب ڕیزبەندیی یەكەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمینی ئەفریقا و 28ـەمینی جیهانی لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا گرتووە، تا ساڵی 2016 زیاتر لە 345 هەزار ئۆتۆمبێل و سوارڕۆی دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share