وێنە.. یەکەمین نمایشی جلوبەرگی مۆدێرن لە سعودییە

لە درێژەی کرانەوەکانی سعودییە، بە ڕووی جیهانیدا دوێنێ پێنجشەممە کۆمپانیای Dolce & Gabbanaی ئیتاڵی نمایشێکی جلوبەرگی بۆ هەندێک لە دیزاینەکانی ڕێکخست.

نمایشەکە لە بەرزاییەکان “عکمە” لە ناوچەی مێژووی “العلا” بەڕێوەچوو، تێیدا تێکەڵەیەک لە فۆڕمی سعودی و دیزاینەکانی کۆمپانیای دۆلچە و گابانا نمایشکرا.

ناوچەی مێژووی “العلا” لەم دواییانەدا بە جەمسەری کرانەوەی فەرهەنگی سعودییە بەڕووی جیهاندا دەستنیشان دەکرێت و ئەوە جاری یەکەم نییە نمایشێک یان چالاکییەکی تێدا ئەنجام دەدرێت کە ڕەنگە لەگەڵ حوکمەکانی دینی ئیسلامدا نەگونجێت.

لە نمایشەکەدا کە بەشێکیان ژن بوون و جلی نیمچە ڕووتیان نمایشکرد لەگەڵ مۆسیقای ڕۆژئاوایی، ئەو پرسیارە دێنێتە پێشەوە کە چۆن لە وڵاتێکی میراتگری مێژووی ئیسلامدا دەکرێت بەئاسانی ئەوە تێبپەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەندەن دەیەوێت سەبارەت بە پرسی پەنابەرانی وڵاتەکەی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە رێکبکەوێت

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ چوار وڵات لە دانوستاندایە سەبارەت بە ئەنجامدانی رێککەوتنێکی هاوشێوەی رێککەوتنەکەی…
Total
0
Share