بەتەمەنترین سەگی جیهان دەچێتە کتێبی گینسەوە

ئەو سەگەی ناوی “Pebbles”ـە و تەمەنی 22 ساڵ و 59 ڕۆژە، لە ساوس کارۆلاینا-ی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەژی.

پێستر خاوەنەکەی بەشوێن بەتەمەنترین سەگی جیهاندا گەڕاوە، بەڵام بۆیدەرکەوتووە سەگەکەی خۆی بەتەمەنترین سەگی جیهانە.

ئەم سەگە بە پێوەری درێژیی ژیانی مرۆڤ، وەک کەسێکە تەمەنی 154 ساڵ بێت.

بۆبی و جوولی گریگۆر کە خاوەنی سەگەکەن، بە پێگەی گینس-یان ڕاگەیاندووە، سەگەکەیان کاتەکانی بە گوێگرتن لە مۆسیقای “کەنتری”ـەوە بەسەردەبات و کۆنوەی تویتی و دوایت یۆکام “لە هونەرمەندە دڵخوازەکانی ئەون”.

هەروەها بەتەمەنترین سەگی جیهان زووزوو خۆی دەداتە بەر خۆر، خواردنی پشیلە و پیتزاش دەخوات.

بەر لە پیبڵس، تۆبی کیت بەساڵاچووترین سەگی جیهان، لە کتێبی گینسدا تەمەنی 21 ساڵ و 66 ڕۆژ بووە.

بابەتی پێشتر

دی یۆنگ هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد

بابەتی دواتر

سوپای پاسداران تەقەی لە هاوڵاتییەکی هەرێم كرد و بە سەختی برینداربووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share