ئاگر لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر كەوتەوە بەپێی زانیارییەكان ژنێكی تەمەن 30 ساڵ گیانیلەدەستداوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای هەولێر گواستییەوە، ئاگر لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (ئێم ئاڕ ئێف) لە شاری هەولێر كەوتووەتەوە ژنێكی تەمەن 30 ساڵ دووچاری تەنگەنەفسی بووە و گیانیلەدەستداوە كە خەڵكی سوریا بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئاگرەكە لە نهۆمی 17ی یەكێك لە باڵەخانەكان كەوتووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.