توركیا ڕێگەی بە فڕۆكەیەكی ئێرانی نەدا بەنزین تێبكات و بە ناچاری نیشتەوە

فڕۆكەیەك كە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو تاران گەشتیدەكرد، لەلایەن توركیاوە ڕێگەی پێنەدرا بەنزین هەڵبگرێت، بۆیە لەگەڵ گەیشتنی بە خاكی ئێران ناچارانە نیشتەوە.

فڕۆكە ئێرانییەكە سەر بە كۆمپانیای “میعراج” بووە و گەشتەكەی ئەمڕۆ شەممە ئەنجامداوە، بەهۆی كەمیی سووتەمەنییەوە لەگەڵ گەیشتنی بە تەبریز لە باكووری خۆرئاوای ئێران ناچارانە نیشتووەتەوە.

پرسیار لە وەزارەتی گواستنەوەی توركیا كراوە بۆچی ڕێگەینەداوە فڕۆكەكە بەنزین تێبكات؟ لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە، تیمی فڕۆكەكە مۆڵەتی وەرنەگرتووە و “ئەگەر كۆمپانیاكان ملكەچی ئەركی یاسایی نەبن، دووچاری گرفتی لەو جۆرە دەبن”.

وەڵامە فەرمییەكەی توركیا بەو شێوەیە بووە، بەڵام نازانرێت ئەوە هۆكاری سەرەكیی بابەتەكە بووە یاخود پەیوەندیی بە سزاكانی سەر ئێرانەوە هەیە، چونكە پێشتر چەندین جار كۆمپانیاكانی توركیا ڕێگەیان بە فڕۆكەی ئێرانی نەداوە سووتەمەنی هەڵبگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: گەرووی هورمزمان داخست

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا داخستنی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت. قەرارگەی خاتەمولئەنبیا ئاشکرایکرد، بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، هەروەها پێشێلکارییەکانی…
Total
0
Share