هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەماڵەکانیان بمێننەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتییان و شۆفێرانی ساری سلێمانی کردووە و داوایان لێدەکات بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵەکانیان نەچنەدەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە و دەڵێت، “تکایە لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە و دووربکەونەوە لەو شوێنانەی کە ئەگەری هەیە ئاوی باراناوی تیادا کۆببێتەوە یان مەترسیی دروستبوونی  لافاویان لەسەرە”.

داواشیان لێدەکات لەناوچە شاخاوییەکان دووربکەونەوە و لەکاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا پەیوەندی بکەن بەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ بەهاناوەچوونیان.

ئەو لایەنانەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان بڵاویکردوونەتەوە:

ژمارە ۱٠٠ سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC)

ژمارە ۱۱٥ بەرگری شارستانی

ژمارە ۱۲۲ سەنتەری تەندروستی

ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی

ژمارە ۱٠٦ ئاسایش

ژمارە ۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share