یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، چوارشەممە کێبڕکێی یانەکان لە میانی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی چوارەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەردەوامی دەبێت.

کێبڕکێی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا لە یاریگای بوروسیا پارک لە ئەڵمانیا بە یاری نێوان یانەکانی بوروسیا مونشنگلادباخ و شاختار دۆنستیک دەستپێدەکات، لەهەمان کاتدا یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس بەرانبەر مانچستەر سیتی زەبەلاحی ئینگلیزی دەوەستێتەوە.

کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ململانێکان بەهێزتردەبن و چەندین یاری ئاگرین ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا میوانداری ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی دەکات، هەروەها ئینتەرمیلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا ڕوبەڕوی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە.

لەم یارییە بەهێزەدا، یانەی شاهانە لە تواناکانی کەریم بنزیمە بێبەشدەبێت و پێکهاتەی کۆنتی بە زۆرینەی ئەستێرەکانەوە بەشداری تیادا دەکەن.

لە دوو یاری بەهێزی دیکەدا، یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئەیاکس ئەمستەردام لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی و میتیلاندی دانیمارکی دەکەن.

 

چامپیۆنزلیگ (کۆمەڵەکان – گەڕی چوار)

بوروسیا مونشنگلادباخ – شاختار دۆنستیک (8:55)

ئۆڵۆمپیاکۆس – مانچستەر سیتی (8:55)

بایرن میونشن – ڕێدبول سالزبۆرگ (11:00)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ (11:00)

ئینتەرمیلان – ڕیاڵ مەدرید (11:00)

مارسیلیا – پۆرتۆ (11:00)

لیڤەرپوڵ – ئاتالانتا بێرگامۆ (11:00)

ئەیاکس ئەمستەردام – میتیلاند (11:00)

 

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (کۆمەڵەکان)

جیۆنبوک هیواندای مۆتۆرز – سیدنی ئێف سی (1:00)

گوانژو ئێڤەرگراند – ڤیسیڵ کۆبی (1:00)

سۆن سامسۆنگ بلوینگز – جۆهۆر داریم تاکزیم (4:00)

شەنگهای – یۆکۆهاما ئێف سی مارینۆس (4:00)

 

لیبەرتادۆریس (قۆناغی 16)

ئیندیپێندینتی دیل ڤال – ناسیوناڵ (1:15)

دیلفین ئێس سی – پاڵمێراس (1:15)

ئینتەرناسیوناڵ – بوکا جونیۆرز (3:30 بەرەبەیان)

لیبەرتاد ئاسنسۆن – خۆرخی ویڵستێرمان (3:30 بەرەبەیان)

بابەتی پێشتر

عێراق لەڕووی هەناردەكردنی شمەكەوە "گرنگترین" وڵاتە بۆ ئێران

بابەتی دواتر

سوید داوا لە ئێران دەكات لەسێدارەدانی پزیشكێك بوەستێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share