مباپێ لە ڕۆژنامەنووسان ڕادەکات، هۆکار چییە؟

ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، کیلیان مباپێ تاوەکو ئێستا لە هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرنەکەوتووە و بە نیازیش نییە درەبکەوێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە دەستپێکی مۆندیالی قەتەرەوە تاوەکو ئێستا کیلیان مباپێ لە هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرنەکەتووە، تەنانەت لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانیشدا کە ڕۆژنامەنووسان دەبینێت ڕادەکات و ئامادە نییە وەڵامی تەنها پرسیارێک بداتەوە.

سەرچاوەکە زانیویەتی، کە یاریزانەکە بە ئەنقەست وا دەکات و دەشزانێت لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، ڕاستەوخۆ پرسیاری دەربارەی داهاتووی لە پاریس سان جێرمان و هەوڵەکانی ڕیاڵ مەدرید لێدەکەن، ئەویش نایەوێت بەم بابەتە ببێتە کێشە بۆ ستافی فەرەنسا.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، لە پێشوودا یاریزانان هۆکاربوون بۆ شکستی فەرەنسا لە مۆندیالەکانی 2010 و پاشان 2014، بۆیە نایەوێت بەهۆی کێشەیەکی تایبەتییەوە سەرنجی خۆی و هاوڕێکانی بەلای بابەتە دەرەکییەکاندا ڕابکێشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share