سوید داوا لە ئێران دەكات لەسێدارەدانی پزیشكێك بوەستێنێت

ئەحمەد ڕەزا جەلالی، پزیشكی ئێرانی-سویدی

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایدەگەیەنێت، داوای لە ئێران كردووە سزای لەسێدارەدان كە دەرهەق بە پزیشكێكی ئێرانی-سویدی دەرچووە بوەستێنێت.

ئان لین، وەزیری دەرەوەی سوید ڕۆژی سێشەممە 25ی تشرینی دووەم وتی، لەڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف-ی هاوتا ئێرانییەكەیەوە داوای ڕەتكردنەوەی سزای سێدارەی ئەحمەد ڕەزا جەلالی، پزیشكی ئێرانی-سویدی كردووە كە بە تۆمەتی “سیخوڕیكردن” ئەو سزایەی بەسەردا دراوە.

وەزیرەكە لە تویتەردا ڕوونیشیكردەوە، پەیوەندییەكەی پاش بەدەستهێنانی زانیاری بووە بەوەی تاران ئامادەكاری دەكات بۆ لەسێدارەدانی پزیشكەكە و وتی، “سوید ئیدانەی سزای لەسێدارەدان دەكات و هەوڵ بۆ جێبەجێنەكردنی سزاكە دەدات بەرامبەر جەلالی”.

ئەو پزیشكە، كە لە پەیمانگای كارۆلینسكای پزیشكی لە ستۆكهۆڵم كاریكردووە، لە نیسانی 2016 دەستبەسەركرا پاش سەردانكردنەوەی بۆ ئێران.

دواتریش تۆمەتباركرا بەوەی زانیاری دەربارەی دوو شارەزای ئەتۆمیی ئێرانی داوەتە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) و بەهۆیەوە دوو شارەزاكە كوژراون.

لەماوەی پاش دەستگیركردنیدا، ڕەگەزنامەی سویدی لە شوباتی 2018 پێبەخشرا، ئەمەش بە چەند مانگێك پاش سەپاندی سزاكە بەسەریدا لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە.

لە بەرامبەردا جەلالی ئەوەی وت، سزادراوە بەهۆی ئەوەی ڕەتیكردووەتەوە كاری سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئێران بكات كاتێك لە ئەوروپا كاریكردووە.

 

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە 50 دۆلار نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share