وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 500 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، پێنج هەزار و 20 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 500 توشبووی نوێ تۆماركراوە.
توشبووانی نوێ بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (دهۆك 169، سلێمانی 164، هەولێر 135، گەرمیان 16، هەڵەبجە 14 و ڕاپەڕین 2).
هەر لەو ماوەیەدا 211 توشبوو چاكبوونەتەوە و 21 حاڵەتی مردنیش لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تۆماركراون كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە شەش حاڵەت.
كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 94 هەزار و 421 كەس و لەو ژمارەیە 58 هەزار و 316 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 36 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە: