چی روودەدات ئەگەر ئاوی کانزایی بەسەربچێت؟

ئاوی کانزایی دەکرێت بەسەربچێت، بە پێچەوانەی ئەوەی زۆر کەس بیری لێدەکەنەوە، بەو پێیەی تامی ئاوەکە دوای بەرواری دیاریکراو دەگۆڕێت، بەڵام ئەمە بەپێی جۆری بوتڵەکە و مەرجەکانی هەڵگرتنی ئاوەکە دەگۆڕێت.

راپۆرتێکی ” Insider ” باس لەوە دەکات کە بەرواری بەسەرچوون ئاماژەیە بۆ ئەو کاتەی کە ماددە کیمیاییەکانی ناو ئاوەکە کاریگەرییەکانی لەسەر تامی ئاوەکە دەستپێدەکات.

بەپێی راپۆرتەکە، تەمەنی هەڵگرتنی ئاو پەیوەستە بە کوالێتیی بەرهەمهێنانییەوە، بەو پێیەی دەکرێت هەندێک جۆری ئاوە کانزاییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی بەسەربچێت، هەندێکیشیان ماوەیەکەیان تەنها چەند مانگێکە.

راپۆرتەکە باس لەوەدەکات لەگەڵ ئەگەری زیانە زۆرەکانی بەڵام ئەمریکا بەپێی یاسا رێگەدەدات بە فرۆشتنی ئاوی کانزایی تەنانەت دوای ئەوەی ماوەکەی بەسەردەچێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا “FDA” پێیوایە ئاوی کانزایی دەتوانێت تا کاتێکی نادیار بمێنێتەوە ئەگەر بە باشی هەڵگیرابێت.

هەڵگرتنی باش رۆڵی هەیە لە پاراستنی کوالێتیی ئاودا، چونکە ئاوی هەڵگیراو بە شێوەیەکی نادروست بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و پیسبوونی ئاوەکە.

بەپێی راپۆرتەکە، کاتێک بوتڵی ئاو لە ئەنجامی هەڵگرتنی نادروست تێکدەچێت، ماددە کیمیاییە وردیلەکان کارلێک لەگەڵ ئاوەکە دەکەن و تامەکەی دەگۆڕن.

ئاماژە بەوە دەکات، لەنێو ئەو ماددانە ئەنتیمۆن هەیە، کە ماددەیەکی کیمیاییە و زیان بە گەدە و ریخۆڵەکان دەگەیەنێت.

هەروەها ئەو شوێنەی ئاوەکەی تێدا هەڵدەگیرێت کاریگەریی لەسەر تامی ئاوەکە هەیە، بەپێی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئاوی کانزایی.

توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە رێژەی ماددە کیمیاییەکان لە ئاوی ماوە بەسەرچوودا بە گشتی کەمترە لەو سنوورەی کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمان دیاریی کردووە، بە مەرجێک بوتڵەکە لە شوێنێکی فێنک و تاریکدا هەڵبگیرێت.

بابەتی پێشتر

ئەو بڕیارەی عەرشی حکومەتی راسپاردەی هەژاند

بابەتی دواتر

ئەو وێستگانەی سلێمانی کە بەنزینی 690 دیناری تێدا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە کێ دەوترێت نەزۆک؟

پزیشکێکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبون و نەزۆکی باس لە هۆکارەکانی نەزۆکی دەکات و ئەوەش روون دەکاتەوە کە بە…
Total
0
Share