نرخی ڤاكسینە ڕوسییەكە لە خوار 10 دۆلارەوەیە

پێگەی فەرمیی سپۆتنیك ڤی ئاشكرایكردووە، ڤاكسینە ڕوسییەكە نرخەكەی لە خوار 10 دۆلارەوە دەبێت، كە لە ڕكابەرەكانی هەرزان ترە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە پێگەی فەرمیی تایبەت بە ڤاكسینی “سپۆتنیك ڤی” ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە، “نرخی دۆز ‘جورعە’یەك لە ڤاكسینی سپۆتنیك بۆ بەكارهێنەرانی بیانی كەمتر لە 10 دۆلار دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەر كوتانێك پێویستی بە دوو دۆز لەو ڤاكسینە هەیە، ئەوەش بۆ هەر بەكارهێنەرێكی بیانی نزیكەی 20 دۆلار دەكەوێت”.

پێگەی سپۆتنیك ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهای ڤاكسینەكەی دوو بۆ سێ جار هەرزانترە لەو ڤاكسینانەی دیكە كە هاوشێوەن.

بڕیارە لە مانگی یەكی ساڵی 2021دا، ڤاكسینە ڕوسییەكە بۆ دەرەوەی وڵاتی ڕوسیا بەردەست بێت، هەروەها بۆ هاوڵاتییانی ڕوسی بێبەرامبەر دەبێت، وەك كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 22ی تشرینی دووەم، ستیفان بۆنسێل، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی ئاشكرایكرد، “ئەو ڤاكسینەی دژ بە كۆرۆنا بەرهەممان هێناوە سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركردووە، جیهان لە چاوەڕوانی ئەوەدایە كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بخرێتەڕوو”.

ستیفان بۆنسێل ئاماژەی بەوەشكردووە، “مۆدێرنا نرخی ڤاكسینەكەی بۆ حكومەتەكان دیاریكردووە، كە خۆی لەنێوان 25 بۆ 37 دۆلار بۆ هەر دۆز ‘جورعە’یەك دەبینێتەوە و بە پشتبەستن بە بڕی داواكراو”.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 500 توشبووی نوێ تۆماركرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: لەو ڤاكسینەی دەستی دەخەین پشكی هەرێمی تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، لە دۆلار بەراورد بە پێشوو دابەزیوە. لە بازاڕی…
Total
0
Share