منداڵێك بە چوار پەلی جیاوازەوە لەدایكبوو

منداڵێك لە بەغداد بە 24 پەنجەی دەست و پێوە لەدایكبوو.

لەدایكبوونەكە لە نەخۆشخانەی فاتیمە زەهرای فێركاری بۆ ژنان و منداڵبوون بووە و هەر دەست و پێیەكی منداڵەكە شەش پەنجەیان هەیە و بەوەش كۆی ژمارەی پەنجەكانی منداڵەكە 24 پەنجەن.

سەلام بەدر سوڵتان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەیە و دەڵێت، منداڵێكی كچ بە 24 پەنجەوە لەدایكبووە و ئەوەش یەكێكە لە حاڵەتەكە دەگمەنەكانی لەدایكبوون.

دكتۆر نەغەم داود كە سەرپەرشتیی لەدایكبوونی منداڵەكەی كردووە، لەبارەی تەندروستیی كۆرپەكەوە ڕایگەیاند، تەندروستیی منداڵەكە زۆر باشە و هیچ گرفتێكی تەندروستیی نییە، بە شێوەی سروشتی و بەبێ نەشتەرگەری لەدایكبووە و هۆكاری ئەوەی كە هەر پەلێكی شەش پەنجەی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی جێنەتیكی لەنێوان دایك و باوكیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
زیاتر ببینە

شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی بەشێكیان لەسەروی 55…
Total
0
Share