ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزیكردن لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر كە پاتری ئۆتۆمبێلیی بارهەڵگر و كەلوپەلی خانووی هەیكەلیان دزیوە و لە هەمانكاتدا جامی ئۆتۆمبێلیان شكاندووە و كەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەكانشیان بردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە لەكاتی دەستگیركردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی كیای بارهەڵگر و سێ پاتری بارهەڵگر، سێ كۆسەرە و درێلێكدا گیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی دەستگیركردنیان دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

داروین نونێز: قسەم لەگەڵ سوارێز نەکردووە و لە لیڤەرپوڵ سەرسام بووم

بابەتی دواتر

بە "دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا" ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share