بە “دەرزییەکی گەورە لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناوبراوە.. زانایان كونێكی ڕەشی زۆر گەورە دەدۆزنەوە

وێنەی كونێكی ڕەش كە لە نیسانی 2019دا ئاشكراكرا فۆتۆ: AFP

زانكۆی نیشتمانیی سیدنی ڕایدەگەیەنێت، زانایانی فەلەكناس خێرا گەشەكردووترین كونی ڕەشیان لەماوەی نۆ ملیار ساڵی ڕابردوودا ئاشكراكردووە.

ئەم کونە ڕەشە، کە بارستەی سێ ملیار خۆری هەیە، لەهەر چرکەیەکدا هاوتای یەک زەوی-یە، هەروەها ٧ هەزار جار درەوشاوەترە لەو ڕووناكییەی لە گەلەئەستێرەکەمانەوە دەردەچێت، بەپێی ئەو تیمە نێودەوڵەتییە بە سەرۆکایەتی زانایانی فەلەکناسی زانکۆ دۆزیویانەتەوە.

کریستوفر ئۆنکن، توێژەری سەرەکی زانکۆکە دەڵێت: زیاتر لە 50 ساڵە زانایانی فەلەکناسی بەدوای تەنگەلێکی وەک ئەمانەدا دەگەڕێن. هەزاران لەوانەی کاڵتریان دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەم (کونە) ڕووناكییەكی دیار هەیە بەبێ ئەوەی تائێستا كەس هەستی پێبکات” و بە “دەرزییەکی زۆر گەورە و چاوەڕواننەکراو لەناو كۆمەڵێك پووشدا” ناویانبردووە.

ئۆنکن ئەوەشی وت، “ئێستا دەمانەوێت بزانین بۆچی ئەمە جیاوازە، ئایا شتێکی کارەساتبار ڕوویداوە؟ ڕەنگە دوو گەلەئەستێرەی گەورە بەریەکكەوتبن و ماددەیەکی زۆر بگوازنەوە بۆ ناو کونە ڕەشەکە”.

کریستیان وۆڵف نووسەری هاوبەش، کونە ڕەشە ستانداردەکەی بە “نامۆ” ناوبردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە تاڕادەیەک دڵنیاین کە ئەم ژمارە پێوانەییە ناشکێت. ئاسمان دەتوانێت شتی وەك ئەمەی تیایدا بشاردرێتەوە” تەواو بووە کە شتەکانی وەک ئەمانە دەتوانن تێیدا بشارنەوە”.

بەگوێرەی تیمەكە، کونە ڕەشەکە 500 جار گەورەترە لە کونە ڕەشەکەی ناو گەلەئەستێرەکەمان، بەو مانایەی هەر کەسێک تەلەسکۆپێکی شایستەی لە ناوچەیەکی تاریکدا دانابێت دەتوانێت بەئاسانی بیبینێت.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share