وێنە.. 20 تۆن خورمای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر، دەست بەسەر 20 تۆن خورمای ماوە بەسەر چوودا گیراوە.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، ” هێزەكانی پۆلیس، خاوەنی كۆگەكەیان بە ناوی (م.ص.س) دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر سەرجەم خورماكە و گشت ئەو كەلوپەلانەدا گرت، كە بۆ ساختەكردن و دەستكاریكردنی ماوەی بەسەرچوونی خورماكە بەكار هاتبوون”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، ” خاوەنی ئەو بڕە لە خورما دەیەویست دووبارە خورماكە بخاتە ناو كارتۆن و نایلۆنی ئامادەكراو و بینێرێت بۆ عەلوەی هەولێر، تا لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیش لیژنەکانی قائیمقامیەت کارگەیەکی دروستکردنی شەربەتیان داخست کە مێوژی لە سەتڵی خۆڵدا هەڵگرتبوو.

 

بابەتی پێشتر

چەند سوودێكی ناوكی خورما ئاشكرا كراوە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا هەوڵەکانی بۆ ئەگوێرۆ دەستپێکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 28  ساڵ لە ماڵەکەیاندا بە مردووی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەیسەلمێنن خۆی خنکاندووە، ئەمە…
زیاتر ببینە

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە،…
Total
0
Share