داروین نونێز: قسەم لەگەڵ سوارێز نەکردووە و لە لیڤەرپوڵ سەرسام بووم

داروین نونێز، هێرشبەری ئورۆگوایی یانەی لیڤەرپوڵ یەکەمین چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانە ئینگلیزییەکە ئەنجام دەدات.

لەوەڵامەکانیدا جەخت لە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز دەکاتەوە و دووپاتیشی دەکاتەوە، تاوەکو ئێستا داوای لە لویس سوارێزی هاونیشتمانی نەکردووە زانیاریی پێبدات.

 

“زمانی ئینگلیزیم زۆر خراپە، دەبێت دڵنیا بم لەوەی کە بە خێرایی فێری دەبم.”

 

“پێم وایە بەڕاستی گرنگە یاریزانێک بتوانێت بە ئینگلیزی قسە بکات، چونکە لە هەموو شتێکدا یارمەتیدەرە.”

 

“لە ئێستادا تەنها یەک دەستەواژە فێربووم بە ئینگلیزی، ‘Boss tha! ‘”.

 

“فیرمینۆ لە لیڤەرپوڵە کە یاریزانێکی گەورەیە، پاشان جۆتا کە هێرشبەرێکی دیکەی گەورەیە، لویس دیاز، سەڵاح بە هەمان شێوە.”

 

“یاریکردن شانبەشانی ئەم دێوەزمانە بەڕاستی شتێکی ناوازە و تایبەتە بۆ من.”

 

“وەک منداڵێک دوورترین خەونم ئەوە بوو لە ئەوروپا یاری بکەم، هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد لە یانەیەکی گەورەی وەک وەک لیڤەرپوڵ یاری بکەم.”

 

“دەتوانم پێت بڵێم، بەڕاستی چێژ لەو دۆخەی ئێستا وەردەگرم، بوونم لێرە بۆ خۆم و هاوبەشەکەم چێژبەخشە، ئەگەر هاوبەشەکەم دڵخۆش بێت، من دڵخۆشترم، چونکە بەختەوەریی خێزان شتێکی بنەڕەتییە.”

 

“لێرە کێبڕکێیەکی بەهێز دەبێت لە نێوان هێرشبەرەکان، بەڵام کێبڕکێیەکی تەندروست.”

 

“هەموومان لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتی یەکدی بدەین، بۆیە پێشبینی دەکەم هەموو شتێک بە باشی بڕوات.”

 

“دەرفەتی ئەوەم نەبووە لەگەڵ لویس سوارێزی هاونیشتمانیم دەربارەی لیڤەرپوڵ قسە بکەم.”

 

“دوای ئەوەی هەموو شتەکان بوون بە فەرمی، وێنەیەکی خۆم لە بەردەم وێنە مێژووییەکەی سوارێزەوە دەگرم و بە نامە بۆی دەنێرم، پێم وا ببێت لەو بارەیەشەوە کەمێک گفتوگۆ دەکەین، ئەو مەرجەعی ڕاستەقینەی منە، یاریزانێکی گەورەی وڵاتەکەمە (ئورۆگوای) و مێژووی لە لیڤەرپوڵ نووسیوەتەوە.”

 

“کە سەردانی بارەگای یانەی لیڤەرپوڵم کرد، سەرسام بووم بە بونیادی یانە و ئەو هەموو ناسناوە.”

 

“ئەگەر لەو هەموو ناسناوەدا جێدەستت هەبێت، دواتر بە شانازییەوە سەردانیان دەکەیت و لێیان دەڕوانیت، منیش دەمەوێت لە لیڤەرپوڵ چەندین ناسناو بەدەست بهێنم.”

 

“پێشتر بەرامبەر لیڤەرپوڵ یارییم کردووە و کەشی ناوازەی یاریگای ئانفێڵد ڕۆدزم بینیوە، هاندەران و پاڵپشتیی لەم یانەیە ناوازەیە، سوپاسیان دەکەم ئەو دەرفەتەیان پێدام.”

 

“وەسفکردنی تواناکانم لەلایەن ڤێرجیل ڤان دایکەوە شانازییەکی گەورەیە، شانازی دەکەم کە ئەو هەموو هەوڵەم داوە بۆ گەیشتن بەو پێگە بەرزە.”

 

“ترسم لە تۆماری گۆڵکردن نییە، ئاسایی.. گۆڵێک بکەم گۆڵی دیکەشی بەدوادا دێت، گرنگ ئەوەیە یاریدەدەر بم لە سەرکەوتنی یانەکەم.”

 

“شتێکی ناوازەیە ڕاهێنەرەکەت کارامە بێت لە بەرەوپێشبردنی تواناکانت، پێم وا بێت یۆرگن کلۆپ ئاستی یاریکردنم بەرەوپێش دەبات، تەمەنم 22 ساڵە و دەرفەتم هەیە، دڵنیاشم ئەزمووندارەکانی وەک فێرمینۆ یارمەتیم دەدەن.”

بابەتی پێشتر

سایتێكی ئەمریكی: هاوپەیمانەكانی سەدر خەمی یەكەمیان بەدەستهێنانی پۆست بوو

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share