دادگای توركیا دۆسیەی داخستنی هەدەپە دەكاتەوە

داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەرلەنوێ دۆسیەیەکی کردەوە و لیستی تۆمەتەکان ڕەوانەی دادگای دەستووری کرا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمی توركیا، داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لیستی تۆمەتەکانی داواکردنی داخستنی ھەدەپەی سەرلەنوێ ئامادەکردەوە، کە پێشتر لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە مەبەستی تەواوکردنی کەموکوڕییەکان نێردرابونە دادگاكە.

لیستی تۆمەتەکانی دۆسییەی داخستنی ھەدەپە، کە لە 850 پەڕە پێکھاتووە، داوای قەدەغەکردنی ئەنجامدانی کاری سیاسی لەسەر نزیکەی 500 ئەندامی ھەدەپە دەکرێت، ھاوکات داوای دەستبەسەرداگرتنی ھەژمارە بانکییەکانی پارتەکەش کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موسەنا سامەڕائی،…
Total
0
Share