توێژینەوەیەک: خەڵکی جیهان  باوەڕیان بە چەند جۆرێک لە هەواڵ نەماوە و پشتگوێیدەخەن

 

ڕاپۆرتێکی جیهانی ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەواڵەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەواڵەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا و ئەو هەواڵانەی پەیوەستن بە بەرزبوونەوەی خەرجییەکان و گرانبوونی بژێویی ژیان، ناخوێنرێنەوە.

ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیمانگای ڕۆیتەرز سەبارەت بە هەواڵ و بابەتە ڕۆژنامەوانییەکان کە زۆرینەی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، کەسانێکن بەشێوەیەکی ڕێکخراوەکان چاودێریی هەواڵەکان دەکەن، بەپێی ڕاپۆرتەکە 38%ی خەڵک هەواڵەکانی تایبەت بە هەندێک بابەت و لایەنی ژیان پشتگوێدەخەن و نایخوێننەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2017دا ئەو ڕێژەیە 29% بووە.

پەیمانگای ڕۆیتەرز دەڵێت، 36%ی خەڵک بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵەوەیە هەست بەوەدەکەن، هەواڵ باری دەرونییان دەشێوێنێت.

هەروەها متمانەبوون بە هەواڵەکان  لەسەر ئاستی جیهان کەمبووەتەوە، لە ئەمریکا نزمترین ئاستی هەیە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕۆیتەرز ڕاسمۆس کلیس نیڵسن دەڵێت، “بەشێکی زۆر لە خەڵک پێیانوایە میدیاکان لەژێر کاریگەریی سیاسیدان، بەشێکی زۆر کەمی دامەزراوە میدیاییەکان بەرژەوەندیی کۆمەڵگا دەخەنە پێش بەرژەوەندییە بازرگانییەکانەوە”.

ڕاپرسییەکەی پەیمانگای ڕۆیتەرز لە 46 ناوچەی جیاواز 93 هەزار و 432 کەسی گرتووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زۆرینەی ئەوانەی تەمەنێکی کەمیان هەیە لەڕێگەی تیک تۆکەوە هەواڵەکان وەردەگرن و سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆیان، لەکاتێکدا ئەو پێگەیە بۆ هەواڵ سەرچاوەیەکی لاوازە کە میدیاکان کەمتر پشتی پێدەبەستن.

بابەتی پێشتر

سەدر ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

یانەی لیڤەرپوڵ بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی نۆنێزی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوڕەکەی جۆرج وەسوف گیانیلەدەستدا

وەدیع کوڕە گەورەکەی گۆرانیبێژی ناسراوی سوری لەدوای نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدەی گیانیلەدەستدا. میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “وەدیع وەسوف لەدوای تێكچوونی…
Total
0
Share