دایناسۆڕێكی تەمەن 110 ساڵ بە قەبارەی مریشكێك دۆزرایەوە

نمونەیەك لە دایناسۆڕی باڵدار كە لە چین خراوەتەڕوو

دۆزینەوەیەكی نوێ دەربارەی جیهانی دایناسۆڕەكان بووەتە مایەی سەرسامی زانایان و زیادبوونی ویستیان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە جیهانە نادیارەكەیان. دۆزینەوەی دایناسۆڕێك بە قەبارەی مریشكێك ئەو بیروبۆچونە باوە هەڵدەگەڕێنێتەوە كە سەبارەت بە قەبارەی ڕاستەقینەی گیاندارەكە هەیە.

سەرەڕای لەناوچوون و دیارنەمانی لەسەر زەوی لە ملیۆنان ساڵەوە، تائێستا دایناسۆڕەكان مایەی سەرقاڵی زانایانن. دایناسۆڕەكان بە قەبارە گەورەكەیان و ئەو باوەڕەی كە گیاندارێكی قەبەن بەناوبانگن، بەڵام دوایین دۆزینەوە پێچەوانەكەی دەسەلمێنێت، چونكە دوایین دایناسۆر بەقەد مریشكێك دەبێت.

بەر لە نزیكەی 100 ملیۆن ساڵ، دایناسۆڕەكان خاوەن دوو باڵ و بە قەبارەی مریشكێك بوون و لەسەر ڕاوی مێروو و ڕەنگە هەندێك لە گیاندارە بچوكەكانی وەك بۆق و مارمێلكە بە درێژایی دەریای دێرینی باكوری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل ژیاون.

هەیكەلی ناوەوەی دایناسۆڕەكە وەك ئەوەی زانایان دەیڵێن ئاسایی و هاوشێوەی ئێسكە پەیكەری زۆرێك لە دایناسۆڕەكانی دیكەیە، بەڵام ڕووكاری دەرەوەیان وا دەردەكەوێت كە بچوك بێت.

بابەتی پێشتر

لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و کازمیدا باس لە بوونی هێزەکانی پەکەکە کراوە لە هەرێم

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. دوو تەرم لە مالێکدا دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share