ڕوسیا: كاریگەری ڤاكسینی سپۆتنیك گەیشتووەتە 95%

پوتن ئامادەیی ڕوسیای بۆ پێدانی بە هەر وڵاتێك ڕاگەیاند

ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ڤاكسینی سپۆتنیك-ی دژ بە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، كە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەكانی گامالیا لە مۆسكۆ پەرەیپێدراوە بەڕێژەی 95% كاریگەرە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی سەنتەرەكە و وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا و سندوقی سیادیی ڕوسیا، كە لایەنە بەشداربووەكانی پەرەپێدانی ڤاكسینەكەن، ئەوە ئەنجامی سەرەتاییە پاش تاقیكردنەوەی لەسەر خۆبەخشان دوای 42 ڕۆژ لە پێدانی بڕی یەكەم پێیان.

بەڵام بەیاننامەكە ژمارەی حاڵەتە بەكارهێنراوەكانی ئاشكرانەكردووە بۆ ئەژماركردنی ڕێژەی كاریگەرییەكەی، وەك ئەوەی پێشتر هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا-ی ئەمریكی لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڤاكسینەكانیان بەر لە چەند ڕۆژێك ئاشكرایانكرد.

ڕۆژی شەممە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا بە سەرانی كۆمەڵەی بیستی وت، وڵاتەكەی ئامادەیە ڤاكسینی (سپۆتنیك) بداتە هەر وڵاتێك كە پێویستیەتی.

ئەوەشی ڕوونكردەوە كە ڕوسیا دوو ڤاكسینی دیكە ئامادەدەكات.

لە ئابی ڕابردوو ڕوسیا یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنای لە جیهاندا تۆماركرد بە ناوی (سپۆتنیك)، كە ئەمەش ناوی مانگێكی دەستكردی سەردەمی یەكێتی سۆڤییەتە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان باسلە ڕۆڵی پێشمەرگە و هەسەدە دەکەن لە گێڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە

بابەتی دواتر

ئاستبەرزی ئارسەر ڕاهێنەرانی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی ڕەخنەکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە سەروو 94 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share