نیشانەکانی شێرپەنجەی ئێسك لە ژناندا

شێرپەنجەی ئێسک یەکێکە دیارترین شێرپەنجە سەختەکان “گرێی پیس”، نەشتەرگەری باوترین ڕێگاکانی چارەسەرە بۆ تووشبووانی ئەم نەخۆشییە.

شێرپەنجەی ئێسک سەرەتا لە خانەکانی ئێسک و جومگەکانەوە دەستپێدەکات، دیارترینیان سارکۆمای ئێسک و سارکۆمای جومگەکانە “بوونی ئێسکی زیادە یان تۆپەڵبوونی ئێسک”، کە دەکرێت لە هەر ئێسکێکی ئەندامەکانی جەستەدا دروستببێت، ئەم جۆرە شێرپەنجەیە کەم و دەگمەنە لە کەسانی پێگەیشتووی سەروو چل ساڵدا، زیاتر لە گەنجان و منداڵاندا دەردەکەوێت، ئەگەری هەیە ئەم شێرپەنجەیە کڕکڕاگەکان و ئێسکی ئیسفەنجیی دەوروبەری بگرێتەوە، بۆیە هێڵی سەرەکی لە چارەسەرکردنیدا نەشتەرگەرییە.

دەکرێت شێرپەنجەکە سەرەتا لە جۆری دیکە بێت و تەشەنەبکات بۆ ئێسک، وەک تەشەنەکردنی شێرپەنجەی گورچیلە، مەمک، سییەکان، یان پرۆستات “لە پیاواندا”، دەکرێت گەشەبکات بۆ شێرپەنجەی ئێسک لە ئەندامەکانی وەک بڕبڕەی پشت، قەفەزەی سنگ، جومگەکان، ئێسکی حەوز.

نیشانەکانی شێرپەنجەی ئێسک لە ژناندا:

_ نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی ئێسک بە تەواوی دیاریکراو نین بەڵام زیاتر “ماندوێتی، لەدەستدانی کێش، تا و ئارەقکردنەوەن.

_ دەرکەوتنی تۆپەڵبوون و دەرکەوتنی ئاوسان لەسەر ئێسک دەکرێت گرێی شێرپەنجەیی بێت.

_ ئازاری توند لە شوێنی تووشبوودا.

_قورسی لە جووڵاندنی بەشی تووشبووی ئێسک و هەندێکجار بە تەواوی لەدەستدانی توانای جووڵەی ئەو بەشە.

_ شکانی لەناکاو و بێهۆکاری ئێسک.

_نیشانە مامناوەندییەکانی شێرپەنجەی ئێسک، دەکرێت هەمان نیشانە سەرەتاییەکان بن بەڵام بە توندتر و سەختتر لە نیشانە سەرەتاییەکان.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە سوننەكان بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن

بابەتی دواتر

(NBA) واریەز دۆڕا و ئۆکلاهوما ماڵئاوایی لە "پلەی ئۆف" کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share