ئاستبەرزی ئارسەر ڕاهێنەرانی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی ڕەخنەکردووەتەوە

ئارسەر بە سەرپەرشتی پێرلۆ باشترین ئاست پێشکەشدەکات

ئارسەر مێلۆ، ئەستێرەی بەرازیلی بە درێسی یانەی یوڤانتۆسەوە ئاستێکی ناوازە پێشکەشدەکات و سەرچاوەکانی هەواڵ ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی یانەی بەرشلۆنە دەکەن.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و بەرازیل تیشکیان خستووەتە سەر ئاستی ئارسەر مێلۆ لە پێکهاتەی یانەی یوڤانتۆس و هەڵبژاردەی بەرازیل، ناوبراو لە ڕوبەڕوبوونەوەی بیانکۆنێری بەرانبەر کالیەری باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، بەهەمان شێوە لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.

ئەستێرەکەی سیلیساو لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، ” پێرلۆ زۆر یارمەتیم دەدات، خۆی ئەستێرەیەکی ناوازەبووە لە هێڵی ناوەند یاریکردووە، دەزانێت چۆن وزەی یاریزانانی بەگەڕبخات، لەو ساتەوە کە پەیوەندیم بە یانە ئیتاڵیەکەوە کردووە لێیەوە فێردەبم، پێموایە هەگبەی زانیارییەکانی پڕە و زۆری پێیە پێشکەشی یوڤانتۆس بکات”.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، هیچ یەکێک لە ڕاهێنەرانی یانەی بەرشلۆنە نەیانتوانی سوود لە تواناکانی ئارسەر وەربگرن، لە کاتێکدا پێرلۆ توانیویەتی بیکاتە یەکێک لە باشترینەکانی پێکهاتەکەیی و تەنها لە ماوەی وەرزێکدا پێگەیەکی سەرەکی بەدەستهێناوە.

ڕۆژنامەکە بابەتی ئاڵوگۆڕی ئارسەر بە پیانیچ تەنها بە هەڵەی ڕاهێنەرانی بارسا لەقەڵەمنادات، بەڵکو بەشێکی شکستەکە دەخاتە ئەستۆی ئیدارەی بارتۆمیو کە ڕەزامەندییان نیشانداوە دەستبەرداریبن.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا: كاریگەری ڤاكسینی سپۆتنیك گەیشتووەتە 95%

بابەتی دواتر

کۆرۆنا و موچە.. مەترسییەکانی سەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share