بڕی دوو ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ڕووناککردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تەرخانکرا، کە درێژییەکەی 16 کیلۆمەترە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستى کەمکردنەوەى بەکارهێنانى کارەباو پاراستنى ژینگەو بەخشینى سیمایەکى جوانتر بەشەقامى مەلیک مەحمود، لەسەر بودجەى ڕێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار، پرۆژەى نۆژەنکردنەوە و گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى ڕووناکى (ئینارە)ى شەقامى مەلیک مەحمود جێبەجێ دەکرێت.
ئەندازیار ئەبوبەکر ڕەسوڵ، سەرۆکى لیژنەى سەرپەرشتیارى پرۆژەکە دەڵێت، “پرۆژەکە بریتییە لەگۆڕینى پێکهاتەى ئینارە کۆنەکە کە صۆدیۆمە و کارەبا زۆر خەرجدەکات بۆ گڵۆپى (لید) کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە”.
کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە، بریتییە لە 2 ملیۆن دۆلار و لەلایەن ڕێکخراوى (UNDP) دابینکراوە، پرۆژەکە لەماوەی 365 ڕۆژدا تەواودەبێت.