ئینتەر گرێبەستە گەورەکەی بڕاندەوە: بەخێر هاتیت بۆ میلان

ڕێککەوتن لەنێوان ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان و لێپرسراوی کارەکانی پاولۆ دیبالا کراوە، تاوەکو هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی بە فەرمی واژۆ دەکرێت.

ڕۆژنامەکانی “توتۆ سپۆرت و لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” ئاشکرایان کردووە، کە دانوستاندنی نێوان خۆرخی ئانتونی لێپرسراوی کارەکانی پاولۆ دیبالا و جوسێپی مارۆتای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینتەر میلان کۆتایی هاتووە، جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنی کۆتایی گەیشتوون.

دیبالا لە کۆتایی هەفتەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر واژۆ دەکات، ئەوەش ئاشکرا بووە کە لە ڕیزەکانی نێراتزۆری مووچەی ساڵانە بە بڕی شەش ملیۆن یورۆ و ملیۆنێکی دیکە وەک زیادەی دەستکەوتە تاکە کەسییەکان وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئیدارەی ئینتەر میلان چاوەڕوانی گەڕانەوەی یاریزانەکەی ئەرجەنتینە لە پشووەکانی هاوینە.

هاوکات وێنەیەکی “لا خۆیا” لەگەڵ خواکین کۆریای هاونیشتمانی و یاریزانی نێراتزۆری بڵاو بووەتەوە، تێیدا خاوەنی یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانی شاری مەیامی بەناوی دۆناتۆ فێلی نووسیویەتی، “بەخێر هاتیت بۆ ئینتەر”.

بابەتی پێشتر

لێدوانەکانی پیکێ بەرشلۆنە بەرەو ئیشبیلیە دەبات

بابەتی دواتر

پارە بۆ ڕووناکیی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تەرخاندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت. تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی…
Total
0
Share