ئەو كەسەی لە گرتووخانە گیانیلەدەستدا ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ساڵی 2008ی ئۆتێل پاڵاس بووە

ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی گیانیلەدەستدا یەكێك بووە لەو كەسانەی كە تۆمەتبار بووە بە ئەنجامدانی تەقینەوەكەی بەردەم ئۆتێل سلێمانی پاڵاس لەساڵی 2008دا.

یادگار حاجی، بەرپرسی بەشی توێژەران لە چاكسازی گەورانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كەسەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە زیندانی چاكسازیی گەورانی سلێمانی گیانیلەدەستدا تەمەنی 50 ساڵ بووە یەكێك بووە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی بەردەم ئۆتێل سلێمانی پاڵاس لەساڵی 2008دا.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی تیرۆر سزادرابوو و مردنی زیندانییەكەش لەناكاو بووە و هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبووە و لە ئێستاشدا نێردراوە بۆ پزیشكی دادوەری تا توێكاری بۆ تەرمەكەی بكرێت.

بابەتی پێشتر

ڤێرشتاپن پێشبڕکێی ئازەربایجانی بردەوە

بابەتی دواتر

بەنزین گرانتر بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت،…
Total
0
Share