ڤێرشتاپن پێشبڕکێی ئازەربایجانی بردەوە

شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ، ماکس ڤێرشتاپن پلەی یەکەمی پێشبڕکێی گەورەی ئازەربایجانی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە گۆڕەپانی باکو لە پایتەختی ئازەربایجان، پێشبڕکێی هەشتەمی پاڵەوانێتی جیهان لە بواری فۆرمولا 1 ئەنجام درا، ماکس ڤێرشتاپنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە پێگەی سێیەمەوە دەستی پێکرد و توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

ڤێرشتاپن سوودی لە کشانەوەی چارڵ لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری وەرگرت و چووە پلەی دووەم، پاشان سێرجیۆ پێرێزی هاوڕێ و هاوکاری لە تیمی ڕێدبوڵ تێپەڕاند و لە پلەی یەکەمدا کۆتایی بە پێشبڕکێکە هێنا.

لەو بارەیەوە ڤێرشتاپن ڕایگەیاند، “دوای دەستپێکردنی پێشبڕکێکە توانیم پێش بکەوم، کە ئەمەش شتێکی باش بوو، دواتر توانیم پێش هاوکارەکەم سێرجیۆ پێرێز بکەوم بۆ پلەی یەکەم، ئەم پێگەیەم تاوەکو کۆتایی پێشبڕکێکە گرت، زۆر دڵخۆشم بەم سەرکەوتنە و کار دەکەم بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە داهاتوودا.”

لە پێشبڕکێکەدا چەندین شۆفێر بەهۆی کێشەی میکانیکەوە کشانەوە، جگە لە ڤێرشتاپن، لویس هامیڵتنی شۆفێری ئەفسانەیی تیمی مێرسیدس بە هەمان شێوە سوودمەند بوو و توانی لە پلەی چوارەمدا خۆی ببینێتەوە.

ڕیزبەندیی تیمەکان لە پاڵەوانێتی جیهان

 

ڕیزبەندیی شۆفێران لە پاڵەوانێتی جیهان (تا ئێستا)
بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید هەڵەی حەکیمی دووبارە دەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

ئەو كەسەی لە گرتووخانە گیانیلەدەستدا ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ساڵی 2008ی ئۆتێل پاڵاس بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share