وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیان بۆ سعودیە ڕاگەیەندرا

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یه‌كه‌م گه‌شتی سه‌ردانیكردنی زیارەتكارانی حەج بۆ سعودیه‌ به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌كیش سه‌رجه‌میان ده‌گوازرێنه‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ ئاماژەی بەوەكردووە‌، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م گه‌شتی زیاره‌تكارانی حەجی عێراق بۆ سعودیه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدادەوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی شازاده‌ محه‌مه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز له‌ مه‌دینه‌ ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ ته‌واو كراون‌.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “له ‌ڕێگه‌ی پێنج فڕۆكه‌خانه‌ی عێراقه‌وه‌ زیارەتكاران دەگوازرێنەوە كە ئه‌وانیش (به‌غداد، نه‌جه‌ف، به‌سره‌، هه‌ولێر، سلێمانی)، ڕۆژانه‌ش سێ تا پێنج گه‌شت ئه‌نجامده‌درێن و‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واوی ئەو كەسانەی كە پرۆسەكە ئەنجام دەدەن تەواو دەبێت”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەكە، ڕۆژی 18ی ئە مانگە یه‌كه‌م قۆناغی گه‌شتكردنی حاجیان له ‌ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری سنووریی عه‌رعه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا كۆتایی دێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش 353 پاسی گه‌شتیاری مۆدێرن و تیمی ته‌ندروستی ئاماده‌كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یان.

بابەتی پێشتر

گرفتێك بۆ ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكە دروستدەبێت

بابەتی دواتر

چین: تا دواسات دەجەنگین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share