چین: تا دواسات دەجەنگین

 

لەگەڵ زیاتربوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، وەزیری بەرگریی چین ئاشکرایکرد، “تا کۆتایی دەجەنگین” بۆ ڕێگریکردن لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تایوان.

وی فینگ وەزیری بەرگریی چین ڕایگەیاند، ئەوە تاکە بژاردەی بەردەم چین-ە، کە دەبێت بجەنگین بەهەر بەهایەک بێت بۆیە تا دواسات دەجەنگین دژی سەربەخۆیی تایوان.

وتیشی، ئەو لایەنانەی هەوڵی سەربەخۆبوونی تایوان دەدەن دەیانەوێت چین دابەشبکەن، بەڵام بەدڵنیایی ناگەنە ئەنجامێکی باش.

جەختیکردەوە، هیچ وڵات و لایەنێک ناتوانێت تواناکانی سوپای چین کەمبکاتەوە لە پاراستنی خاکی وڵاتەکەیدا.

باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کرد و وتی، چاککردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندیی بە ئەمریکاوە هەیە، ڕوونە ئێستا پەیوەندییەکانمان بە قۆناغێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

ئەو لێدوانانەی وەزیری بەرگریی چین دوای ئەوە دێت دوێنێ شەممە. لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەکەی لە چالاکییەکانی چین پیشاندا و ڕایگەیاند، جموجوڵەکانی چین بێزارکەرن بۆ سەقامگیریی ناوچەکە”.

بابەتی پێشتر

وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیان بۆ سعودیە ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانیی بازاڕ کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share