ئەسەد: بەرەنگاری هەر داگیركارییەكی توركیا دەبینەوە

بەشار سەرۆكی سوریا دەڵێت، “لەسەر هەردوو ئاستی فەرمی و میللـی بەرەنگاری هەر داگیركارییەكی توركیا دەبینەوە”.

لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی “ڕوسیا الیوم” سەرۆكی سوریا باسی لە دۆخی وڵاتەكە و لەشكركێشییەكانی توركیا كرد و وتی، “ئەگەر داگیركاریی توركیا هەبێت، ئەوا لەو ناوچانەی سوپای سوریای لێیە بەرەنگاری دەبینەوە”.

ڕایگەیاند، هەركات دۆخی سەربازیی یارمەتیدەربێت ئەوا بە شێوەی ڕووبەڕوو بەرەنگاری سوپای توركیا دەبنەوە و بەدەر لەوەش بەرگریی میللـی دەكەن دژ بەو داگیركارییە.

سەرۆكی سوریا نموونەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای وڵاتەكەی و سوپای سوریا هێنایەوە و وتی، “بەر لە دوو ساڵ و نیو سوپای سوریا ڕووبەڕووی سوپای توركیا بووەوە و چەند پێگەیەكی سوپای توركیای تێكشكاند”.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ مردن و برینداربوونی چوار هاوڵاتیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

كەركوك.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس مردن و برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر…
Total
0
Share