ڕووداوێكی هاتوچۆ مردن و برینداربوونی چوار هاوڵاتیی لێكەوتەوە

پێکدادانێکی ڕووبەڕوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگای هەولێر – گوێڕ ڕوویدا، هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی تر برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لە نزیک گوندی شەمامەر بووە و پێکدادانێکی ڕووبەڕوو ڕوویدا لەنێوان پیکابێکی تاک و کیایەکی بارهەڵگری بچووک، لە دەرئەنجامی ڕووداوەکەشدا کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون.

لەبارەی هۆكاری ڕووداوەكەوە فازڵ حاجی دەڵێت، “هۆكارەكەی سەرپێچییە كە نەدەبوو هەرگیز بكرێت، چونكە ڕێگاكە دووسایدە و هاتن و چوونی بە شۆستە جیاكراوەتەوە، بۆیە پێکدادانی ڕووبەڕوو لەو ڕێگایە و لەو شوێنە شتێکی نامۆیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوفێری پیکاب کە لە گوێڕ بەرەو هەولێر دەهات سایدی گەڕانەوەی بۆ گوێڕی پێباشتر بووبوو بۆ هاتن بۆ هەولێر، گوایا قیرەکەی باشترە، بۆیە بەردەوام بە ئاراستەی پێچەوانە ڕۆیشتبوو، تەنانەت کاتێک گەیشتبووە کیای بارهەڵگر هەر بە مافی خۆی زانیبوو کە لەو سایدە بڕوات، بۆیە تووشی پێکدادان بووبوو”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: هێرشەكەی هەولێر لەلایەن حیزبوڵڵاوە ئەنجامدراوە

بابەتی دواتر

ئەسەد: بەرەنگاری هەر داگیركارییەكی توركیا دەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share