هێرشی سەر بنکە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە سوریا ئێران ئەنجامیداوە

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا “پنتاگۆن” ئاشکرایدەکەن، دوای لێکۆڵینەوە لە شێواز و کەرەستەی بەکارهاتوو لە هێرشەکەی بنکەی سەربازیی “تەنەف” دەرکەوتووە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

بنکەی سەربازیی “تەنەف” دەکەوێتە سنوری هەرسێ وڵاتانی عێراق و سوریا و ئوردونەوە و هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش بەکاری دەهێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشییەتت پرێس، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشكرایانکردووە، بەڵگەیان هەیە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی “تەنەف” لەلایەن ئێران یان چەکدارانی نزیک لە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

ڕۆژی 20ی ئەم مانگە، بنکەی سەربازی “تەنەف” بە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج و زیانی مادی بەر بنکەکە کەوت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە بەرپرسانی بنکە سەربازییەکە، خۆیان ئامادەکردووە بۆ هێرشی دیکە و چەند ئامادەکارییەکیان کردووە.

چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە، ئەمریکا ناڕاستەوخۆ ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبارکرد، چونکە جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەمەش یەکێک بووە لەو هێرشانەی کراوەتە سەرهێزەکانمان، پێشتریش هێرشی هاوشێوە و هاو تەکنیک لەلایەن چەکدارانی نزیک لە ئێرانەوە کراوەتە سەرمان”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە داهاتووی ڕاهێنەری یەكلاییكردەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید پلانی تایبەتی بۆ ڤینیسیۆس داناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share