كۆبوونەوەی دووەمی پلاسخارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ جینین پلاسخارت كۆبوونەوەی دووەمی خۆی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بینای سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

كۆبوونەوەی پێشوو لە 26ی ئایار بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردە و نوێنەری ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكانی هەرێم لە نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی هەڵبژاردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان كرا، بڕیارە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش هەمان ئەو پرسانە و بەتایبەتیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تیا بخرێتەڕوو.

دەربارەی كۆبوونەوەی یەكەم پێشتر سەڵاحەدین بابەكر كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، “لە كۆبوونەوەكەدا زۆر ڕاشكاوانە دەستخرایەسەر كێشە و قەیرانەكان و ئەو گرفت و بنبەستە سیاسییەی ئێستا هەیە، بە پێویست زانرا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و بەشێك لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بگەڕێندرێنەوە”.

وتیشی، ناوەڕۆكی گفتوگۆكان ئەوە بوو كە “لایەنەكان پێكەوە گفتوگۆبكەن و هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد ئەنجامبدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە”.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیارە خاڵەكانی كۆبوونەوەكەی پێشوو تاوتوێبكرێن و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت، بەپێی وتەی ئەوكاتی سەلاحەدین بابەكر.

لە كۆبوونەوەیەكی مانگی ڕابردووی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا لە نیویۆرك جینین‌ پلاسخارت ڕایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: كاتێك بوومە سەرۆك پارەی كارمەندەكانمان پێنەبوو

بابەتی دواتر

پوختەی كۆبونەوەكەی خۆرخی میندێز و ئیدارەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەستی بەسەرداگیرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك…
Total
0
Share