ژنە پارێزەرێک لە هەولێر تووشی رووداو بووە و داوا دەکات یاسا مافی وەربگرێت

ژنە پارێزەرێک رایگەیاند، لە هەولێر بەر لە دوو بۆ سێ هەفتە تووشی رووداو بووە و برینداربووە، داوادەکات یاسا و دادگا رێکار بەرامبەر تۆمەتباران بگرنەبەر.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ژنە پارێزەرێک بەناوی ئەمانە کینانی رایگەیاند، “بەر لە دوو بۆ سێ هەفتە لە هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووم، رووداوەکە بووەهۆی برینداربوون و شکاوی لە جەستەمدا”.

ئەو پارێزەرە دەڵێت، “داوا لە دادگا و دەسەڵاتی دادوەری دەکەم رێکاری بەپەلە بەرامبەر تۆمەتباران بگرنەبەر و مافی من وەربگرنەوە، داواش لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەم کە پشتمبگرن و مافم وەربگرن چونکە من پارێزەرم و پارێزەریش بەشێکە لە دەسەڵاتی دادوەری”.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پارێزەرێکی دیکە رایگەیاند کە لالایەن چوار کەسەوە لە هەولێر رفێنراوە و لێیداروە و بریندارکراوە، هەروەها سەریان تاشیوە.

پێشتر لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ئەم جۆرە حاڵەتانەی رفاندن لێدان و سەرتاشین لە هەولێر روویانداوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی سەرپێچییەکەوە زیاتر لە چوار ملیۆن دینار غەرامەکرا، بۆ چوار شەو دواتر هەمان سەرپێچی دووبارەکردەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share