وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و بۆنەکان ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە سزای پێبژاردن لەبەرامبەر نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و ئاهەنگ و بۆنەکان بەڕێژەی %50 بۆ ئەو کەسانە خەرجدەکرێت کە پێبژاردنەکە وەردەگرن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەو پێبژاردنانەی لە بەیانی ژمارە 52ی ساڵی 2020 ئاماژەی پێدراوە بەمشێوەیەی خوارەوە وەردەگیرێت:

یەکەم: ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم/یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوڵەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.

دووەم: وێنەی یەکەم لە پسوڵە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.

سێیەم: ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.

چوارەم: مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن.

پێنجەم: 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی ئەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت.

ڕۆژی شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 202، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێکارێکی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پێویستە لەسەرجەم فەرمانگەکان ماسک بەکاربهێنرێت، هەر فەرمانبەر یان کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یان پێشمەرگە یان ئاسایش پابەندنەبێت سزای دارایی دەدرێت، هەروەها شاییکردن و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە قەدەغەیە و هەرکەسێک پابەند نەبیت بڕی 2 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسی بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share