تاڵیبان: 44 ئەندامی سەر بە بزوتنەوەكەی لە شوێنی هەستیاری ئەمنی دانا

بزوتنەوەی تاڵیبان 44 ئەندامی سەر بە بزوتنەوەكەی وەكو فەرمانڕەوا و بەرپرسی پۆلیس لە ویلایەتەكانی ئەفغانستان دیاریكرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان ژمارەیەك گۆڕانكاریی لە پۆستە ئەمنییەكان كردووە و كەسانی سەر بە بزوتنەوەكەی لە شوێنی بەڕێوەبەر و كاربەدەست لەنێو پۆلیس و شوێنە هەستیارەكان داناوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، ئەمە یەکەمینجارە تاڵیبان بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەندامەکانی بۆ پۆستە هەستیارەکان دەستنیشان بکات.

تاڵیبان لیستی ئەندامەکان و ئەرکە نوێیەکانیانی بڵاوکردەوە، كە تیایدا فەرمانڕەوای نوێی کابول و فەرماندەی پۆلیسی شارەکەی تێدایە.

هەرچەندە تاڵیبان زیاتر لە دوومانگە ئەفغانستانی كۆنترۆڵكردووە، بەڵام لەو کاتەوە نەیتوانیوە بەتەواوی ئاسایش بەرقەراربكاتەوە و دۆخی ئابوریی وڵاتەكە لە لێواری داڕمان ڕزگار بكات، لەماوەی ڕابردووشدا داعشی خۆراسان چەند هێرشێكی لە وڵاتەکەدا ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى نەوت وادەى کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم دیاریکرد

وەزارەتى نەوتى عێراق رۆژى سێشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگێشتى…
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌…
Total
0
Share