پوختەی كۆبونەوەكەی خۆرخی میندێز و ئیدارەی بەرشلۆنە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری كارەكانی كۆمەڵێك یاریزانی ناوداری جیهانی ئەنجامدا.

خۆردی كرۆیڤ و ماتیۆ ئەلیمانی ڕابەرایەتی یانەی بەرشلۆنەیان كرد لە كۆبونەوەیان لەگەڵ میندێزدا.

لە كۆبونەوەكەدا باس لە كڕین و فرۆشتنی چەند یاریزانێك كراوە لە بازاڕی گواستنەوەدا.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان لینگلیت بەرەو یانەی پۆرتۆ هەنگاو دەنێت.

هەروەها بەرشلۆنە دەستبەرداری نیكۆ نابێت كە خۆرخی میندێز داوای كردووە بیفرۆشن.

خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری كاری یاریزانەكان جەختی لەوەكردەوە كە كۆبونەوەكە ئیجابی بووە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی دووەمی پلاسخارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر سێ زەویی 7 ملیار دۆلاری داگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share