هۆشداری دەدرێت.. قەیرانی داهاتووی جیهان ڕەنگە بەهۆی کەمیی خۆراکەوە بێت

پسپۆڕێکی دیار لە بواری تەندروستیی جیهانیدا هۆشداریداوە، زیادبوونی کەمخۆراکی دەشێ هەمان مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای بۆ جیهان هەبێت.

پیتەر ساندس بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە “سندووقی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز، سیل و مەلاریا” لە دیمانەیەکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”ـدا ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە کە چەند هۆکارێکی هەیە و دیارترینیان جەنگی ئۆکرانیایە، ئەگەری هەیە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ببێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس لە جیهاندا.

ساندس بۆیزیادکردووە، “کەمیی خۆراک دوو ئاکامی دەبێت، یەکەمیان ئەوەی ڕووبەڕووی کارەساتی مردنی خەڵک دەبیتەوە لە برسێتیدا. دووەمیشیان کێشەی ژمارەیەکی زۆرتری خەڵک کە بەدەست خراپیی خۆراکەوە دەناڵێنن و زیاتر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانیان هەیە”.

بەڕێوەبەرەکە ئاماژەی بەوەش داوە، “ئەم هەڕەشە نوێیە بۆ سەر تەندروستی “سیماکانی ڕوون نین” هێندەی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارانەی وەک کۆرۆنا نیشانەی نوێیان هەیە، “بەڵام دەکرێت بە هەمان ڕادەی ئەوان کوشندە بێت”.

هەروەها جەختیکردووەتەوە، پێویستە وەبەرهێنان بکرێت بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوە تەندروستییەکان و یارمەتییان بدرێت لە خۆئامادەکردندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی کەمبوونەوەی خۆراک.

“سندووقی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز، سیل و مەلاریا” کە بارەگاکەی لە شاری جنێف-ی سویسرایە، دەیەوێت 18 ملیار دۆلار کۆبکاتەوە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوە تەندروستییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و قەیرانەکانی تەندروستیی گشتی.

بابەتی پێشتر

چ تەمەنێک گونجاوە بۆ ئەوەی خانمان بۆتۆکس بکەن؟

بابەتی دواتر

ئەو پڕۆژەیەی مشتومڕی لەسەرە ئاوڕی لە نەخۆشانی شێرپەنجە داوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

لەدوای مردنی لەناکاوی ژماریەک لە منداڵانی وڵاتەکەی، حکومەتی گامبیا، فرۆشتنی سەرجەم جۆرەکانی شرووبی پاراسیتامۆڵی قەدەغەکرد. سەرۆکی دەزگای تەندروستیی…
Total
0
Share