ئەمریکا پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی بۆ تەمەنی 12 بۆ 15 ساڵ پەسەندکرد

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ تەمەنی 12 بۆ 15 ساڵ پەسەندکرد.

دامەزراوەی FDAی ئەمریکی، بەکارهێنانی بەپەلەی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنای بۆ منداڵانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵی پەسەندکرد.

FDA لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە ماوەی پێویست لەنێوان ژەمی دووەم و سێیم، ژەمی فاکسینەکەدا پێویستە شەش مانگ بێت یان کەمترین حاڵەت دەبێت پێنج مانگ بێت بۆ ئەوانەی تەمەنیان 12 ساڵ بۆسەرەوەیە.

لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ تەمەنی 12 بۆ 15 ساڵ پەسەندکرد.

FDA ئاماژەی بەوەکردووە، کە پشتیان بە داتا و ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستیی ئیسرائیل بەستووە لەبڕیارەکانیاندا کە ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان بۆ شەش هەزار و 300 منداڵی ئەو تەمەنە بەکارهێناوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

لە چەمچەماڵ هەڵمەتی کوتانی ئەو منداڵانەی لە کوتان دواکەوتوون دەستیپێکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی کوتان بۆ ئەو منداڵانەی لە…
Total
0
Share