فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

لەدوای مردنی لەناکاوی ژماریەک لە منداڵانی وڵاتەکەی، حکومەتی گامبیا، فرۆشتنی سەرجەم جۆرەکانی شرووبی پاراسیتامۆڵی قەدەغەکرد.

سەرۆکی دەزگای تەندروستیی گامبیا ڕایگەیاندووە، “لە کۆتاییەکانی مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی لەکارکەوتنی گورچیلە لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لێکۆڵینەوەکانمان دەستیپێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “منداڵەکان تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش و دڵتێکهەڵاتن بوون و توانای میزکردنیان لەدەستداوە، دواتر گەیشتووەتە ئاستی لەکارکەوتنی گورچیلەیان، تا ئەو کاتەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە دروستبوونی ئەو حاڵەتانە کۆتایی دێت، فرۆشتنی سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی شرووبی پاراسیتامۆڵ ڕاگیراوە”.

لای خۆیەوە، دەستەی چاودێریی دەرمان دەڵێت، “بوونی ئەو ئامارانە، بیانوو نین بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەو دەرمانە”.

هەفتەی ڕابردووش بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەڵگەکان بۆ ئەوە ناچن هۆکاری خراپبوونی دۆخی تەندروستیی منداڵەکان شرووبی پاراسیتامۆڵ بێت، بەڵكو پێشبینیدەکرێت بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس تووشبووبن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک پرسیار هەن تائێستا وەڵامەکانیمان دەستنەکەوتووە.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی بۆ سەر تایوان.. ئەمریکا دەیەوێت سزای توند بەسەر چیندا بسەپێنێت

بابەتی دواتر

چاڤی دڵتەنگە بە شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share