ئەو پڕۆژەیەی مشتومڕی لەسەرە ئاوڕی لە نەخۆشانی شێرپەنجە داوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چێوەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک 150 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ کڕینی پێداویستی و دەرمانی شێرپەنجـە.

د.بڕیاڕ ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا سوپاسی ئەندامانی کورد و سەرجەم ئەندامانی تری لیژنەیی دارایی كردووە كە پاڵپشتی داوایەكی بوون كە لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكدا جێگیركراوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە چێوەی پڕۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراکدا 150 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ کڕینی پێداویستی و دەرمانی شێرپەنجـە و تالاسیما کە لەنێویشیاندا پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی تەلاسیما هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: نووسراومان بۆ عەلی زەیدی بەرزکردووەتەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان ئاڕاستەی عەلی زەیدی کرد. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،…
Total
0
Share