چ تەمەنێک گونجاوە بۆ ئەوەی خانمان بۆتۆکس بکەن؟

 

بۆتۆکس یەکێکە لە دیارترین چارەسەرەکانی پێست لەناو خانماندا، بەتایبەت لەگەڵ دەرکەوتنی هێڵ و چرچ و لۆچییەکانی پێست، بۆتۆکس هێڵەکانی پیربوون و دەشارێتەوە، دەرکەوتنێکی گەنجتر و تەندروستتر بە پێست دەبەخشێت.

لەگەڵ ئەوەی هێڵەکانی ڕووخسار بەوە ناسراوە کە بەهۆی پیربوونەوەیە بەڵام هۆکار زۆرن بۆ دەرکەوتنی هێڵەکانی سەر ڕووخسار ئەوانیش، بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، جگەرەکێشان، لەدەستدان یان کەمبوونەوەی کۆلاجینی پێست، لەکاتێکدا پێست ئەو کێشانەی هەبوو کاتی چارەسەر بە بۆتۆکس دەستپێدەکات.

چ تەمەنێک گونجاوە بۆ بەکارهێنانی بۆتۆکس؟

شتێک نییە بەناوی ئەوەی باشترین تەمەن بۆ بۆتۆکس یان خراپترین تەمەن، لەبەرئەوەی ئەنجام و کاریگەرییەکانی بەپێی تەمەنی یەکەم بەکارهێنانی بۆتۆکس دەگۆڕێت، بەڵام باشترین کات ئەوەکاتەیە کە هێڵەکان لەسەر ڕووخسار دەردەکەون لە نزیکترین ماوەدا.

ئەگەر یەکەم جاری بەکارهێنانی بۆتۆکس بگاتە تەمەنی چلەکان و پەنجاکانی تەمەن ئەگەری ئەنجامی باشی کەمە و پێویستی بە چارەسەری دیکە هەیە بەدەر لە بۆتۆکس، بۆیە زۆرینەی جار ژنان لە سییەکانی تەمەنیاندا ئەو چارەسەرە بەکاردەهێنن، چونکە هێڵەکان لەو تەمەنەدا زۆر سادە و کەمتر قوڵن.

ئایا بۆتۆکس بەسە بۆ دەرکەوتنی پێست بەشێوەیەکی تەندروست و درەوشاوە؟

بۆتۆکس دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروستبکات لە پێستدا، بەڵام بەتەنها ناتوانێت سەرجەم کەموکوڕییەکانی پێست و ئەرکی ئەو چارەسەرە پڕبکاتەوە، بۆیە لەگەڵ چارەسەری بۆتۆکسدا پێویستە بەکارهێنانی دژەخۆر، پرایمەر و بەکارهێنانی ڕیتینۆڵەکان پشتگوێنەخەین.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دەستپاكی: ئەگەر بەغداد 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت گرفتی مووچە سەرهەڵدەداتەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری دەدرێت.. قەیرانی داهاتووی جیهان ڕەنگە بەهۆی کەمیی خۆراکەوە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share