كرمێكی بێچاو و خاوەن زیاتر لە هەزار پێ لە ئوسترالیا دۆزرایەوە

كرمەكە 1306 پێی هەیە

زانایەكی ئوسترالی كرمێكی دۆزییەوە كە هەزار و 306 پێی هەیە، بەڵام چاوی نییە، ‏كرمەكە ناوی (ئۆمیلیبس بیرسیڤۆنی)یە.‏

برۆنۆ بوزاتۆ-ی زانا كرمەكەی دۆزیوەتەوە و سەرەتا پێشبینی كردووە وەك هاوشێوەكانی ‏‏750 پێی هەبێت، بەپێی راپۆرتێك كە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە گۆڤاری “نەیچەر”ی ‏زانستییەوە بڵاویكردوەتەوە.‏

درێژیی كرمەكە 95 ملیمەتر و پانییەكەی كەمترە لە ملیمەترێك، سەرێكی شێوە لولپێچ، ‏دەمێكی شێوە دەنوك، شاخی هەستەوەری هەیە، بەڵام چاوی نییە.‏

بۆ یەكەمجار ئەم جۆرە لە كرم لە ساڵی 1928 دۆزراوەتەوە، وا پێشبینی دەكرا كە ‏لەناوچووبێت، تا ئەوكاتەی پۆل ماریك-ی زانا بە زیندوویی لە كالیفۆرنیا دۆزییەوە.‏

جۆرەكانی كرمەكە لە چاڵی قوڵدا دۆزراونەتەوە، بەناوی (بیرسیڤۆنی) یەكێك لە ‏خوداوەندەكانی یۆنانییەوە ناونراوە.‏

زانایان هەشت جۆریان بەدرێژایی چەندین مانگ لە قوڵایی نێوان 15 بۆ 60 مەتری ناو ‏زەوی دۆزییەوە، لە چاڵێكدا كە بۆ گەڕان بەدوای كانزاكان لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا ‏هەڵكەندرابوو.‏

بوزاتۆ چەندین خۆراك كە “ماددەی شیبووەوەی ڕاكێشەر (جاذبة)ی ئەم جۆرە كرمەی ‏تیابوو” دانا، دوای دۆزینەوەشی سەرەتا باوەڕی وابوو كرمێكی دۆزیوەتەوە كە نزیكەی ‏‏800 پێی هەیە، بەڵام دوای پشكنینی ورد بۆی دەركەوت زیاتر لە هەزار پێی هەیە.‏

ئەم جۆرەی كرم لە تاریكیی تەواودا دەژی بەهۆی نەبوونی چاوەوە، هەستەكانی دیكەی ‏وەك بەركەوتن و بۆنكردن بۆ درككردن بە ژینگە و چواردەورەكەی بەكاردەهێنێت، ‏باوەڕوایە كەڕووەكان دەخوات.‏

بابەتی پێشتر

داڕمانی ئابوری و ئەگەری ئاژاوە بوونەتە هۆكاری داواكاریی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ‏توركیا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share