چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ ڕەوتی سەدر بیروڕامان ئاڵوگۆڕكردووە و نەگەیشتووینەتە ڕێككەوتن

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئاشكرایدەكەن، بیروڕایان لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاڵوگۆڕكردووە بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی وڵات، بەڵام تا وەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییەوە.

سوهەیلە سوڵتانی، كەسایەتیی نێو چێوەی هەماهەنگی و پەرلەمانتاری كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بیروڕا بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئاڵوگۆڕكراوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سیاسیی عێراق، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و لە چەند خاڵێكدا جیاوازن.

ئاشكرایكرد، لەو مەسەلانەی بیرو بۆچوونەكان جیاوازن پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە، كە كوتلەی سەدر جەختلە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی لەڕێگەی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانییەوە دەكات.

بابەتی پێشتر

مرۆڤ کۆنترە یان مریشک؟ توێژینەوەیەک مێژووی هەردووکیان دیاریدەکات

بابەتی دواتر

هەسەدە: هەڕەشەكانی توركیا سەرەتای دابەشكردنی سوریا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share