تەندروستیی سلێمانی: رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان دەکرێت

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری نەخۆشخانە تایبەتەكانی ناو شاری سلێمانی كۆبووەوە بە مەبەستی هەماهەنگیكردن و پێدانی رێنمایی پێویست لەبارەی نەخۆشییە گوازراوەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان بە نەخۆشییە گوزراوەكان لێدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەكۆبوونەوەكەدا رێنمایی پێویست درایە نەخۆشخانە تایبەتەكان لەكاتی بوونی گومانلێكراوی نەخۆشییە گوازراوەكان، پێویستە دەستبەجێ و لەماوەی دیاریكراودا هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداربكرێتەوە بەمەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان و كۆنتڕۆڵكردنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share